كۆگایەكی تەقەمەنی دۆزرایەوە

كۆگایەكی تەقەمەنی دۆزرایەوە

زاری كرمانجی-سیدەكان: لەسنووری گوندێكی ناحیەی سیدەكان كۆگایەكی تەقەمەنی سەردەمی رژێمی بەعس دۆزرایەوە.
رابەر ئەنوەر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری مین/هەولێر، بەزاری كرمانجی گووت " كۆگایەكی تەقەمەنی لە گوندی بەرچیخەی سەربە ناحیەی سیدەكان، دۆزرایەوە كە سەدان تەقەمەنی و گوللە تۆپ لەخۆدەگرێت و مێژوو یەكەیان دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی بەعس ".
ئاماژەشی بەوەدا " سەرجەم ئەو تەقەمەنیانە كۆدەكرێنەوەو لەلایەن تیمی تەقاندنەوەی تەقەمەنییەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیەكەمان لەناو دەبردرین و دەتەقێندرێنەوە.

زۆرترین بینراو