كێشەو گرفتەكانی قەزای سۆران ئاراستەی سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران كران

كێشەو گرفتەكانی قەزای سۆران ئاراستەی سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران كران

زاری كرمانجی-سۆران
  هەڵگورد شێخ نەجیب، قایمقامی قەزای سۆران، رایگەیاند " رۆژی ٧ی نیسان، كۆبوونەوەیەكی گرینگمان لەگەڵ  دكتۆر ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا، لەبارەی چۆنییەتی بەرەوپێشوەبردنی كاروپڕۆژەكانی سنوری قەزای سۆران، لەم كۆبوونەوەیەدا بە وردی لەسەر هەندێ تەوەری گرنگ بیروڕامان ئاڵوگۆڕ كرد, كە پەیوەست بوون بە تایبەتمەندیی دەڤەری سۆران, بەتایبەتیش هەنگاونان بۆ بەرجەستەكردنی جۆرێك لە ئیدارەیەكی سەربەخۆ بۆ ئەو ناوچەیە, خودی ئەم هەنگاوانەش لەگەڵ  بەڕێزان وەزیری ناوخۆ و وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر باس كرابوون، كە بە شێوەیەك كە دەسەڵاتی بەڕێوبەرایەتیی و فەرمانگەكانی سۆران زیاتر بكرێت, بۆ ئەوەی رۆتینیاتی كار كەم بكریتەوە و پرۆسەی بڕیاردان خێراتر بكرێت، هەروەها چۆنییەتی جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی ستراتیجی و رەخساندنی هەلی كارو كارتی تایبەت و هتد.., كە ئەمەش كاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر بوژانەوەی دۆخی ئابووریی ناوچەكە دەبێت".
گووتیشی " خۆشبەختانە كە سەرۆكی دیوان بەڵێنی داوە بودجەی تەرخانكراو بۆ تەواوكردنی هەندێ پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەڤەری سۆران خەرج بكات كە بە هەڵپەسێردراوی ماوەنەتەوە، بەتایبەتیش پڕۆژەی جووتسایدی پیشەسازی كۆن و دێلزیان، هەروەها لەم نزیكانە تیمی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی قەزای سۆران بكەن و لە نزیكەوە ئاگاداری كەم و كۆڕی و كیشەو گرفتەكان بن و هەوڵی چارەسەر كردنیان بدرێت.

زۆرترین بینراو