كێشەو گرفتە باوەكانی ئێستای گەنجان چین

كێشەو گرفتە باوەكانی ئێستای گەنجان چین

وێتسگەی سێیەم : باس لە گرفتە سیاسیەكان دەكات
پشتیوان كەریم- سلێمانی
دكتۆر : بەختیار كەمال تاڵەبانی : ماموستای زانكۆی پۆلێ تەكنیكی سلێمانی لە وێتسگەی سێیەم بۆ زاری كرمانجی باس لە گرفتە سیاسییەكان دەكات.
گرفتە ساسییەكان
بەداخەوە ئێستا لە كوردستای ئێمە ئەو شتانەی كە لەو ووڵاتەی خۆمان پێی دەگووترێت حزب زۆر جار كێشەو نارحەتییەكی زۆری بۆ گەنجەكان دروست كردووە, زۆر جار گەنجەكان بەیەكدا دراون و كراون بە دژی یەك و دوژمنایەتی لە بەینی یەكتر دروست كراوە لە رێی ئینتیاما دروست كردن بۆیان, زۆر جار گەنجەكان لە ووڵاتی ئێمە لە پەیڕەو پرۆگرامی حزبەكان تێنەگەیشتوون و تەنانەت نەیانزانیوە ئەو حزبانە چی دەكەن و چی ناكەن و بەرنامەو ئامانجیان چۆنە، رەنجیان چییە بۆ نیشتمان و بۆ دونیا و بۆ هەنگاوی داهاتوو, بەڵام بەداخەوە زۆرجار بەسیاسەتێكی كاریگەر دروستكردن زۆرێك لە گەنجەكان خراونەتە ژێر ركێفی گرفتە سیاسییەكان بە بێ ئەوەی بە خۆیان بزانن زۆرجار گەنجەكان لە گرفتە سیاسییەكان بە كار هێنراون لە تەنگەژە سیاسییەكان بەگژ یەكدا هێنراون, زۆر جار گەنجەكان كراونەتە سەرمەشقی رێپێوانەكان و زۆرێك لە دژایەتییەكان و زۆرێك لە پشتگیرییەكان زۆرێك لەدروستكردنی فشارەكان بۆ سەر یەكتری بە كار هێنراون، بۆ گژیەكتری، بەڵام تەنها بۆ مەسڵەحەتێك بووە بەكار هێنان بوو لەكۆتایدا و لە كاتی كێك دابەشكردن كەمترین توێژ كە سوودی لەم پەیوەندییە وەرگرتووە بریتی بووە لە گەنجاكان، بەڵكو كەسە سیاسییەكان خۆیان كێكەكەیان دابەشكردوە و كەمترین بەشیش بەر گەنجەكان كەوتووە، بۆیە گرفتە سیاسییەكان یەكێكە لە گرفتەكانی گەنج لەم ووڵاتەی ئێمەدا و لەكاتی هەڵبژاردنەكانیشدا ئەم گرفتە زەق دەبێتەوە هەستی پێ دەكرێت لە كاتی جیاوەزییەكانیشدا هەستی پێ كراوە, گرفتە سیاسییەكان زۆرجار گەنجەكان بەكار دەهێنێت لە تۆری كۆمەڵایەتیدا بۆ سیاسی لە رێپێوانەكاندا بۆ سیاسی لە هەنگاوەكانی قۆناغی كار كردنی سیاسیدا گەنجەكان بەكار دەهێندرێن، بەداخەوە زۆرجار گەنجەكان سووتەمەنی زۆرێك لە سیاسەتە هەڵەكانن و بەكار دەهێنرێن بێ ئەوەی وەك پێویست هیچ سوودێك گەێندرابێت بە گەنجەكان، باشترین و چاكترین شت ئەوەیە وەك چارەسەر گەنجەكان زیاتر چاو كراوە بن و زیاتر شارەزا بن، بخوێننەوە و هەوڵبدەن شارەزا بن لە پەیرەو پرۆگرامی ئەو كەسانەی لە دەورو بەریان دان و شارەزایەكی زۆ باش و چاك پەیدا بكەن لەسەر ئەوەی چۆن دەتوانن لە سیاسەتی كەسانی بەرامبەر تێبگەن وە چۆن بتوانن وەك دار دەستێك بەكار دەهێندرێن وەك بەكارهێنەرێك بەكار نەهێنرێن بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن."

زۆرترین بینراو