كێشەی كورد بە ئاگر و ئاسن چارەسەر نابێت

كێشەی كورد بە ئاگر و ئاسن چارەسەر نابێت

كاوە مەحموود، سكرتێری حیزبی شیوعی كوردستان لە دیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجی گوتی:" هەموو كاتێك رێگای گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن رێگایەكی چاكە، بۆ ئەوەی كێشەكان چارەسەر بكرێن، رەوشی ناوچە كوردستانییەكان، بەتایبەتی كەركووك پێویستی بە هەڵوێستێكی كوردستانی یەكگرتوو هەیە، لەگەڵ ئەوەی ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین بەو هەلومەرجە و بەو شێوەیە هەڵبژاردن لە كەركووك بكرێت".
گووتیشی" هەر لایەنێكی كوردستانی ئەگەر باكوور بێت، رۆژهەڵات بێت، یان رۆژئاوا، ئێمەش لە باشوورەوە دەبێت تایبەتمەندی هەر بەشێكی دیكەی كوردستان لەبەرچاو بگیرێت، هەروەها دەبێت بڕیارەكان بگەڕێنەوە بۆ بڕیاری لایەنە سیاسییەكانی ئەو بەشە، ناكرێت بە هیچ شێوازێك لایەنەكانی بەشەكانی دیكە دەستەوردان لە بەشێكی دیكە بكەن، ناكرێت پەكەكە تەدەخولی باشوور و رۆژئاوا بكات، هێزەكانی دیكەش هەر بە هەمان شێوە، دەبێت رێز لە ئیرادەی پارچەكانی دیكەی كوردستان بگیرێت، بە هەمان شێوە ئەو حاڵەتەی كە هەیە ناكرێت وا لە وڵاتانی دەوروبەر بكەن كە بە ئاگر و ئاسن بۆردومانی كوردستانی باشوور بكەن، بە هەموو شێوەیەك ئەو دەست درێژییە و تۆپبارانەی كە دەكرێت ئەوە پێشێڵكردنی سەروەری خاكی كوردستانە، ئەو حكوومەتانە مافی خۆیانە لەناو سنووری خۆیان چ دەكەن ئەوە پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە، لەگەڵ ئەوەش كێشەی كورد بە شەڕ چارەسەر نابێت ".

زۆرترین بینراو