كێشەی میلۆ و پیانیچ كۆتایی پێهات

كێشەی میلۆ و پیانیچ كۆتایی پێهات

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لە كۆتاییدا مشتومڕی ئاڵوگۆڕ پێكردنی ئارسەر میلۆی یاریزانی بەرشەلۆنە بە میرالیم پیانیچی یاریزانی یانەی یوڤێنتوس كۆتایی هات و لەم هەفتەیەدا هەموو شتێك یەكلادەبێتەوە.
بەپێی رۆژنامەكانی ئیسپانیا، میرالیم پیانیچ بۆ ماوەی چوار وەرزو بە مووچەی ساڵانەی 7.5 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، لە بەرامبەریشدا ئارسەر میلۆی بەڕازیلی روودەكاتە یانەی یوڤانتسی ئیتالی.
پیانیچی تەمەن 30 ساڵ، بەفەرمی دەبێتە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەو لە بەرامبەر ئەم گرێبەستەدا یانەی یوڤانتس 10 ملیۆن یۆرۆ دەداتە بەرشەو ئارسەر میلۆش دەگوازێتەوە.
گواستنەوەی میلۆ بۆ یۆڤێ لەسەر داوای ماوریزیۆ ساری راهێنەر بووە، ئەو یاریزانە هەرچەندە پێشتر داوایكردبوو لە بەرشە بمێنێتەوەو حەزی دەكرد لەو یانەیە درێژە بە یاری كردن بدات، بەڵام بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە ئەو یاریزانەیان نەویست، ئێستا ئارسەر رازی بووەو گڵۆپی سەوزی بۆ چوونە یانەی بیناكۆنێری هەڵكردووەو هەموو شتێك بەفەرمی كۆتایی هاتووە.

زۆرترین بینراو