كێ بركێی مارەكان

فاخیر عەدنان
كۆمەڵەی خشۆكەكان لە ناویشیاندا مارەكان ئەو بەشەی گیانەوەرەكانن كەهاوسەنگی ژینگە پێك دەهێنن و.. وەكو ئەو گیانەوەرانەن كە هەم سوودیان هەیە هەم زیان وە ژیان و مانەوەشیان لە سەر گیانەوەرانی بجوكترو بێ هێزتر لە خۆیانە زۆر جاریش گەورەو بەهێزەكان بچوك و بێ هێزەكان ئاودیو دەكەن...!تا ئێرە قسەمان نیەچونكە ئەمە قەدەری سروشت و خواوەندە وای خەلق كردوون ...! بەڵام كاتێ ئەم پێشەكیە لە گەڵ ژینگەی مرۆیی وكارو كردەوە سیاسیەكانی ئەم سەردەمەو كۆنتریش بەراورد ئەكەین بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەبینین بەدرێژایی مێژوو داگیر كەرانی كوردستان واقعێكی تفت و تاڵیان بەسەر گەلی كوردو گەلانی دیكەی ناوچەكەدا سەپاندووە و هاوشێوەی مارەكان كێبركێیانە لەسەر خۆ گەورەكردن لەسەر حسابی مان و نەمانی گەلانی ژێر دەستیان بەڵام لە شانسی كورد ئەمجارە داگیركەرانی كوردستان تووشی بەڵاو نەهامەتی گەورە بووینە كۆرۆناو قەیرانە جیاجیاكانی ناوخۆ یان تەنگیان پێ هەڵ چنیون و دەرەتانیان نەماوە ..بەلای هەرە گەورەشیان بوونی ئەمریكاو ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانی عەرەب - ئیسرائیلە ...دۆخی سووریاو عێراقیان لەبەر چاوە بۆیە هاتوهاواریان تێ كەوتووە و خۆیان لە دارو بەردو دەوەن دەئاڵێنن تا وەكو مارەكان بە گۆرینی كەوڵەكەیان رەنگ و روخساریان بگۆرن و لەسەر شانۆی سیاسی نێودەوڵتی خۆیان بە فریشتە نیشان بدەن بەڵام تێكرای دەوڵەتە گەورەو بچووكوكان و هەموو گەلان و دامەزراوە جیهانیەكان دەزانن ئەگەر ئەم رژێمە ستەمكارانە كەوڵەكەشیان بگۆرن وەكو مارەكان ژەهرو كردەوە ویراسیەكانیان ناگۆرێن ..پەلهاوێشتنیان بۆ گەلانی لیبیاو سوریاو لوبنان و عێراق و یەمەن و سوودان و شەر فرۆشتن بە هەرێمی كوردستان و...........بەڵگەو سەلمێنەری ئەم راستیەن بەڵام پەنا بە خوداو یەكگرتنی گەلی كورد ئەمجارە رۆژی مللەتی كورد هەڵاتوەو گڵۆڵەی ئەم ستەمكارانە كەوتۆتە لێژی و ئەم مارانە دەبنە خۆراكی قەل و داڵە زۆر خۆرو هەمیشە خۆرەكان و زەلیل و ریسوای دونیاو قیامەت دەبن چونكە لە وەتی هەنە بەناوی دین و قیامەت كوردیان چەوساندۆتەوە ...

زۆرترین بینراو