كێ سوودمەندە لەم پەرتەوازە بوونە

كێ سوودمەندە لەم پەرتەوازە بوونە

 

كەمال یوسف

كەناڵی تەلەڤزیۆنی كۆبوونەوەی خێزانە لەسەر سفرەیەك، لەساڵانی ڕابردوو یەك جۆرە سیستەم ەەبوو كە پەخشی كەناڵەكانی دەكرد، ەەموو ماڵێك بەئاسانی ەەر جۆرە بەرنامەیەكی بەدڵ بوایە سەیری دەكرد، تەنانەت كەناڵە وەرزشییەكانیش دیاربوون و ئاشكرا بوون، ەەموو وەرزشوانان و ەەوادارانی وەرزش یاریەكانیان سەیر دەكرد ، بەڵام ئەوەی بووە جێی نیگەرانی ەاووڵاتیان بەگشتی و وەرزشوانان بە تایبەتی پەرتەوازە بوونی كەناڵەكان بوو ، بەجۆرێك چەند كۆمپانیایەك پەیدابوون و كۆنتڕۆڵی پەخش كردنی پڕۆگرامەكانیان كرد لەسەر سیستەمێكی تایبەت بەخۆیان، پرسیار لێرە ئەوەیە، كێ سوودمەند بوو لەم پەرتەوازە بوونە؟بێگومان سوودمەندی یەكەم كۆمپانیاكان بوون كە دەستیان بە پەخش كرد شەش مانگی یەكەم وەكو دیاری بەڵام دوای ئەم شەش مانگە دەبێ كارتی داخیل بكا، كەئەمەش زۆر گران لەسەر خەڵك وەستایەوە، سوودمەندی دووەم وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانە كەئەویش لای خۆیەوە ساڵانە پارە وەردەگرێت لەبەرامبەر نوێ بوونەوەو پابەند بوونی كەناڵەكە بەو وەزارەتە گوایە كۆنتڕۆڵی سەرجەم تیڤیەكان دەكەن، لەبەرامبەر ئەوەشدا زەرەر مەندی یەكەم بینەرە كە سەری سووڕماوە نازانێ كامە جیەاز بەكاربێنێ و كامە سیستەم بەكاربێنێ چونكە ەەریەكەو كۆمەڵێك كەناڵی جیاوازی ناوەخۆو ئاسمانی پەخش دەكات،ئەوجا باسی ئەو بەرنامەو دراما دۆبلاژكراوانەش ناكەم كە بەەیچ جۆرێك لەگەڵ كەلتووری ئێمە ناگونجێن،زەرەرمەنێكی تریش كەنالەكان و بەرنامەكان و بێژەرەكانن چونكە بینەرو ەەوادارێكی زۆریان لەدەستداوە و نازانن كەی لەكوێ بەرنامەیان ەەیە، لەكۆتاییدا داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەكەم كە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانە بیرێكی باش لەم بابەتە بكەنەوەو پەخشەكە بكەنە ناوەندی و یەك سیستەم بێ و خودی وەزارەت سەرپەرشتی بكات ، نرخی ئامێرو كارتی كار پێ كردنیش كەم بكەنەوە بەجۆرێك زۆر گران نەوەستێ لەسەر بەكار ەێنەر كەخەڵكی ەەژارو كەم دەرامەتە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو