كێ نەیهێشت كریستیانۆ بچێتە بەرشەلۆنەو لەگەڵ مێسی یاری بكات

كێ نەیهێشت كریستیانۆ بچێتە بەرشەلۆنەو لەگەڵ مێسی یاری بكات

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵییە وەرزشییەكان: پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بووەتە هۆی ئەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ نەچێتە بەرشەلۆنەو پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات، بەمەش نەیتوانی لەگەڵ لیۆنێل مێسی یاری بكات.
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی نهێنییەكی گرێبەستی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئاشكراكردووەو پێیوایە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆتە هۆی ئەوەی هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەكە ساڵی 2009 لەجیاتی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە ریال مەدرید بكات.
بەگوێرەی بەندێكی گرێبەستەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد دەیتوانی بە بڕێكی كەم گرێبەستەكەی هەڵبوەشێنێتەوە، كە ریال مەدرید نزیكبووە بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ بیباتە ریزەكانی، بەڵام بەهۆی ئەوەی خۆرخێ مێندێز لەگەڵ بەرشەلۆنە لەسەر هێڵ بوو، بەرشەلۆنە نزیك بوو بەرامبەر 105 ملیۆن یۆرۆ بباتە ریزەكانی.
ئێدواردۆ دێ بلاس كە ئەوكات كەسێكی نزیك بوو لە ریال مەدرید داوای لە فلۆرێنتینۆ پێرێز كردووە پەیوەندیی بە خۆرخێ مێندێز بكات بۆ ئەوەی رازی بكات دۆن گرێبەستەكەی لەگەڵ مان یونایتد هەڵنەوەشێنێتەوە، بەمەش دواتر بەرامبەر 94 ملیۆن یۆرۆ بووە یاریزانی ریال مەدریدو تا ساڵی 2018 پەیوەندی بە مێرێنگی كرد.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو