كەرنتینی گوندێك كۆتایی هات

كەرنتینی گوندێك كۆتایی هات

رەمەزان هەرنی - ئامێدی : دوای ئەوەی كەسێك لە كۆمەڵگەی قەدش سەر بەقەزای ئامێدی وەك یەكەمین كەس لە سنووری ئەو قەزایە تۆماركرا كۆمەڵگەیی قەدش بەتەواوی كەرەنتینكرا كە ژمارەیان نزیكەی هەشت هەزار كەسە دوای ئەنجامدانی پشكنین نەبوونی هیچ تووشبوویەك كۆمەڵگای قەدش لە كەرەنتین كۆتایی هات .
د. شاكر عەبدولعەزیز ، بەرَێوەبەری تەندروستی ئامێدی بە زاری كرمانجی راگەیاند " دوای ئەوەی هاووڵاتییەكی كۆمەڵگەی قەدش لە سنووری قەزای ئامێدی كە بەركەوتووی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو لە دهۆك وەك یەكەم هاووڵاتی سنووری قەزای ئامێدی دەستنیشانكرا و دواتر هاووڵاتییەكی تر تۆمار كرا بەگشتی لە سنووری قەزای ئامێدی دوو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا هەبوو . دوای كەرەنتینكردنی كۆمەڵگای قەدش تەواوی پشكنینەكان پاك نیگەتیڤ دەرچۆن و ماوەی كەرەنتینی كۆمەڵگا كەش كۆتایی هات" .
گووتیشی " كۆمەڵگەی قەدش لە سنووری قەزای ئامێدی بەتەواوی كەرنتینكرا بوو رۆژانە پشكنین بۆ هاووڵاتییانی كۆمەڵگەكە ئەنجامدەدان دوای تەواو بۆنی ماوەی كەرەنتین دەرچۆ هەموو پشكنینەكان پاك بوون و نیگەتیڤ بوون ماوەی كەرەنتین كۆتایی هات دواتر بە فەرمی رادەگەینین" .

زۆرترین بینراو