كەسێك بە تۆمەتی كوشتنی ئافرەتێك لە خەلیفان دەستگیركرا

كەسێك بە تۆمەتی كوشتنی ئافرەتێك لە خەلیفان دەستگیركرا

زاری كرمانجی-خەلیفان: دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا كچێك لە ناحیەی خەلیفان كوژرا، برای قوربانیەكە بەم تۆمەتە خۆی رادەستی پۆلیس كرد.
رائید سەعدون هاودیانی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند "لە رێكەوتی 20-7-2019 ئاگاداركراینەوە بە بوونی تەرمی هاووڵاتییەك لە نەخوشخانەی خلیفان، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت كە تەرمەكە هی كچێك بوو، كە لەلایەن براكەیەوە كوژرا بوو، دوای كردنەوەی دۆسیەو بەداواداچوونی بەردەوامی پۆلیس و خەلیفان و لایەنەكانی تر و كەسایەتییەكانی دەڤەرەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە 31-7-2010 تومەتباری هەمان كەیس كە برای كچەكە بوو، تەمەنی 19 ساڵەو پیشەی قوتابیە، خوی رادەستی پولیس كرد و دانی بە تاوانەكەی نا، گوایە لە ئەنجامی دەست كاری كردنی چەك گوللەی لە دەست دەرچووە بەر خوشكی خوی كەوتووە".
ئاماژەشی بەوەدا " بۆ زیاتر وەرگرتنی زانیاری لەم رووداوە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە و تومەتباری رووداوەكەش بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی 406ی یاسای سزادان راگیراوە".

زۆرترین بینراو