كەشناسی باران بارین بەردەوام دەبێت

كەشناسی باران بارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ لەكاتەكانی شەودا لە ھەندلك ناوچە بارانی بەلێزمە دەبێت ھەندێك جار هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 20 و سلێمانی 19 و دھۆك 18 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 21 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ، بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەكان.

زۆرترین بینراو