كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند

كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ئاسمان لە پەڵە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور لە كاتەكانی ئێوارەدا لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 21 و سلێمانی 20 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 25 پلەی سیلیزی دەبێت.
كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لە كاتەكانی ئێوارەدا لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت.

زۆرترین بینراو