كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند

كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند

زاری كرمانجی - هەولێر : بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 40 و سلێمانی و دھۆك 39 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 44 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت.

زۆرترین بینراو