كەشناسی روونكردنەوەیەكی دەربارەی دابەزینی پلەكانی گەرما راگەیاند

كەشناسی روونكردنەوەیەكی دەربارەی دابەزینی پلەكانی گەرما راگەیاند

بەشی پێشبینی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، روونكردنەوەیەكی پێویستی دەربارەی دابەزینی پلەكانی گەرماو تێگەیشتنێكی هەڵە لە هەندێ لە دەزگاكانی راگەیاندندا بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە..

دوابەدوای بڵاوكردنەوەی پێشبینیمان بۆ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ 11 تا 12 و گەیشتنی بۆ ژێر 10 پلەی سیلیزیی بۆ ناوچە شاخاوییەكان و 15 پلە بۆ سەنتەری شارەكان، بە داخەوە، پێدەچێ (لێكتێنەگەیشتن) ێك روویداوەو چەند دەزگایەكی بەڕێزی راگەیاندن بە هەڵە مامەڵەیان لەگەڵ راپۆرتی (بەشی پێشبینی) و لێدوانی (ئەژی چەتۆ حەسەن) بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەكامانیان كردووە بەوەی كە پلەكانی گەرما بۆ (ژێرەوەی سفری سیلیزیی) دادەبەزێ، كە ئەمەش هەڵەیەو زانیارییەكە دروست نییە، بەڵكو (بەشی پێشبینی) لە بڵاوكراوەكەیدا بە روونی ئاماژەی بە (ژێر 10 پلەی سیلیزیی) نەوەك (ژێرەوەی سفری سیلیزیی)، چونكە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان و لەو كاتەی وەرزی ساڵدا ناگاتە ئاستی پلەكانی ژێرەوەی سفری سیلیزیی، بۆیە، تكا دەكەین كەوا دەزگاكانی راگەیاندن بە وردیی مامەڵە لەگەڵ بڵاوكراوەو لێدوانەكانمان بكەن .

زۆرترین بینراو