كەشناسی هەرێم هۆشداری دەداتە خەڵكی سنووری قەزاكانی سۆران

كەشناسی هەرێم هۆشداری دەداتە خەڵكی سنووری قەزاكانی سۆران

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەێندراوێكدا ڕەوشی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاگەێندراوەكە كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوورو دەریای ناوەڕاست هەندێ كات چالاك دەبێت بۆیە باران بارین بەردەوامی دەبێت بۆ ئەمڕۆ و سبەی.پێشبینی دەكرێت ئەو ناوچانەی باران بارینی بە لێزمەی هەبێت بۆ سبەی بریتین لە( حاجی ئۆمەران، رواندز، سۆران، بارزان، مێرگەسۆر، شەقڵاوە و هەندێ ناوچەی دەوروبەری - ئامێدی ئاكرێ سەرسەنگ -ڕانیەو چوارقوڕنەو ناوچەكانی دەوروبەری ) جگە لە باران بارین سبەی پێشبینی بارینی تەرزە دەكرێت بە تایبەتی لەو ناوچانەی ئاماژەمان پێ كردووە لە كاتی باران. كاریگەری ئەم شەپۆڵە چالاكە سبەی ئێوارە كۆتای دێت بەلام باران بارین بە شێوەی پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت".

زۆرترین بینراو