كەشناسی هەرێم: لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری بارانبارین ھەیه‌

كەشناسی هەرێم: لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری بارانبارین ھەیه‌

زاری كرمانجی - هەولێر : بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند


بەگوێرەی پێشبینیەكانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت.

هه‌روه‌ها رایده‌گه‌ێنێت ، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 44 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت ، له‌ سلێمانی 41 و دھۆك 42 پله‌ی سیلیز ، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 45 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی هه‌ینی كەشناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی دەكات ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و پەڵە ھەوردا دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری كەمێك بارانبارین ھەیە.

زۆرترین بینراو