كەشناسی: لە ھەندێك ناوچەی كوردستان باران دەبارێت

كەشناسی: لە ھەندێك ناوچەی كوردستان باران دەبارێت

زاری كرمانجی - هەولێر : بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری بارانبارین ھەیە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 40 و سلێمانی و دھۆك 38 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 43 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچە ئەگەری نمە باران ھەیە.

زۆرترین بینراو