كەمی ئاوی خواردنەوە بەڕۆكی دانیشتووانی قەزایەكی گرتووە

كەمی ئاوی خواردنەوە بەڕۆكی دانیشتووانی قەزایەكی گرتووە

 

ئەحمەد قادرە سۆر، قائیمقامی چۆمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند "بەهۆی بەرزی سەرچاوەی پڕۆژەی ئاوی پڕژێ لەسەنتەری شارۆچكەی چۆمان، كە دووریەكەی 12كم دەبێت، ساڵانە بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر لەشوێنەكەو خزینی بۆسەر سەرچاوەی ئاوی پڕۆژەكە، هاوشاریان ڕووبەڕووی گرفتی ناجۆری ئاوی خواردنەوە دەبنەوە، ئێمە لەسۆنگەی بڕوابوونمان بەو بەرپرسیارییەتییەی لەسەر شانمانە، داوای لێبوردن لە هاووڵاتییانمان دەكەین".
گووتیشی "رەخنەو نیگەرانی خۆمان تایبەت بەم گرفتە لەڕێگەی پڕۆپۆزەڵی تایبەتەوە گەیاندۆتە ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئومێد دەكەین بەم نزیكانە حكومەت ئەو پڕۆژەیە سەر لەبەری بگۆردڕێت، ئێمە لەكاتی دەست بەكاربوونمان لە هەوڵەكانمان بەردەوام بووین بەشێوەیەك كە بتوانین ئەو سەرچاوەیە باشتر بكەین، بەڵام بەهۆی سنوورداربوونی توانای كارگێڕی و داراییمان و سەخت بوونی هەڵكەوتەی جوگرافی پڕۆژەكە نەمانتوانیوە بەدڵی هەموولایەك بین".

زۆرترین بینراو