كەمی پرۆِژە خزمەتگوزاریەكان گوندنشینانی ناچار بەكۆچكردن كردووە

كەمی پرۆِژە خزمەتگوزاریەكان گوندنشینانی ناچار بەكۆچكردن كردووە

محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی: چین و توێژەكانی باشوری كوردستان داوای چاكردنی دۆخی دارایی و ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان دەكەن، پێیان وایە لەوە زیاتر خەڵك تاقەتی قەیرانەكان و كەمی پڕۆژە خزمەت گوزاریەكانیان نەماوە، دوای بڕینی بوددجەو دابەزینی نرخی نەوت و دروستبوونی شەڕی داعش، هەرێمی كوردستان، تووشی قەیرانێكی سەختی دارایی بویەوە بەو هۆیەش زۆربەی پڕۆژەكان وەستان، قەیرانیش دەستی پێكرد ئەوەش كاری گەری زۆری هەبوو لەسەر رەوشی هاووڵاتیان ئێستا دۆخەكە گۆڕاوە و چین و توێژەكان داوای ژیانێكی خۆش گوزەران دەكەن.
فەرمان ئیبراهیم دانیشتوی سۆرانە، دەڵێت" كابینەی رابردوو توانی زۆر شت بكات بەڵام بەهۆی قەیران و شەڕەوە نەهامەتی تووش بوو، بۆیە تەنها دەیویست لەسەر پێەكانی بوەستت و نەكەوێت، دوای باش بوونی دۆخی دارایی و ئێستا رەوشەكە گۆڕاوە ئەركە لەسەر ئەو كابینەیە دەست بكاتەوە بە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوازریەكان بو شاروو دێهاتەكان."
ئەو هاووڵاتیە باس لەوەش دەكات" ئەگەر حكومەت لەوە زیاتر خزمەتگوزاریەكان دوابخات گومانی تیانیە زەرەمەند دەبێت لەبەر ئەوەی خەڵكی كوردستان لەكاتی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی پاڵپشت و هاوكاری حكومەت بوون بۆیە ئێستاش دەبێت خزمەتی خەڵكی خۆی بكات.
لەدوای پێكهێنانی كابینەی نۆیەم بازاڕی كەرستەی بیناسازی باشبووە ئەمە قسەی دوكاندارێكی سۆرانە، كە خۆی باس لەوە دەكات" زیاتر لە سێ ساڵ دەبوو بازاڕی پێداویستیەكانی خانووبەرە رووی لە لاوازی كردبوو، ئەوەش بۆ قەیرانی دارایی دەگەڕێتەوە كە خەڵكی دەیان ویست تەنیا ماڵ و منداڵیان بەخێو بكەن و واز لە خانوو دروستكردن بێنن، ئێستا بازاڕ باشبووە رۆژانە كڕیاری زۆر رومان تێ دەكات و كەل و پەلی خانوبەرە دەكڕێت، ئەمش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە وردە وردە دۆخی دارایی خەڵك و حكومەت باش دەبێت و هاووڵاتیان چاوەڕوانی دۆخی باشتر و ژیانێكی خۆشگوزەران دەكەن."
درەچوێكی زانكۆش بەناوی كاژین محەمەد گووتی" حكومەت ساڵانە دەرچوی زۆری لەسەر كەلەكە دەبێت و ئەوەش پێویستە پلانی خۆی هەبێت و چارەسەرێك دابنێت و بیر لە داهاتووی ئەو دەرچوانە بكاتەوە، پێشم وایە" حكومەت لە رێگەی كردنەوەی كارگەكان دەتوانێت رێژەكە كەمبكاتەوە و بەوەش ژیانێكی باشتر چاوەڕێی دەرچوان دەكرێت، بۆیە كردنەوەی گارگەو ئاوڕدانەوە لە حالی دەرچوانی زانكۆ پەیمانگاكان دەكرێت كاری لەپێشینەی ئەو كابینەیە بێت.
حەسن ئەحمەد گوند نشێنێكە بۆ زاری كرمانجی ئاماژە بۆ ئەوەدەكات" لەبەر كەمی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان خەریكە گوندەكانیش بەرەو چۆڵ بون دەچن، روو دەكەنە شارەكان، ئەو كۆچكردنەش كاری گەری خراپی دەبێت و وادەكات خەڵكی زیاتر پشت بە موچە ببەستن و ئەوەش هەڵەیە ئەگەر حكومەت پلانێك بۆ ئەوە دانەنێت خزمەتگوزارییە سەرەتایەكانی وەك ئاو و كارەباو رێگاو بان بۆ گوندەكان دەستەبەرنەكات زیانی پێ دەگات لە داهاتوو."
ئەو هاووڵاتیە باسی لەوەشكرد" خراپی رێگاوبان و كەمی پڕۆەكانی تر وایكردوە لە ساڵانی رابردوو زیاتر لە (30) بۆ (40) ماڵ بەرەو شار كۆچ بكەن ئەگەر وابڕوات ئەوانەی ماوشن بیر لەو كۆچەدەكەنەوە، بۆیە حكومەت دەبێت خزمەتی زیاتر پێشكەش بكات بۆ ئەوەی گوندەكان چیتر بەرەو چۆڵ بوون نەڕۆن.
سالار ئیبراهیم، تەمنی چڵ ساڵان بوو گووتی" لە هەموو تەمەنی خۆم خۆشیەكی وام نەدیوە كە دڵم پێی خۆشبێت، چەندین ساڵە كرێكارم و هەوڵی زۆرم داوە لە شوێنێك دامەزرێم بۆ ئەوەی لەو ژیانە ناخۆشە رزگارم بێت، بەڵام تاكوو ئێستا هیچم بۆ نەكراوە رۆژ بەرۆژ دۆخی دارایم خراپ دەبێت، من تازە تەمەنم چوو بەڵام لە خەمی داهاتووی منداڵەكانم ئایە ئەوانیش هەمان چارەنوسی منیان دەبێت یان حكومەت پلانی بۆ باشتركردنی رەوشی گەنجان هەیە، ئومێدێكی وام نەماوە بەڵام داوای ئەوە دەكەین حكومەت ئاوڕ لە دۆخی هاووڵاتیانی بداتەوە.

 

زۆرترین بینراو