كەناڵیك: ئۆڤەرێكی نوێ میسی لە بەرشە دەهێڵێتەوە

كەناڵیك: ئۆڤەرێكی نوێ میسی لە بەرشە دەهێڵێتەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: كۆتایی ئەم وە‌رز‌ گرێبەستی لیۆنێل مێسی لە‌گە‌ڵ بەرشەلۆنە كۆتایی دێت، تا ئێستاش هیچ رووناكییە‌ك نیە‌ كە‌ بزاندرێت كاپتنە‌ ئەرجێنتینییە‌كە‌ لە‌ كامۆپ نوو دە‌مێنێتە‌وە‌ یان نا.
هە‌ر یە‌ك لە چاڤی لیمۆنس و چاڤی تۆرێس بۆ كە‌ناڵی TV3 قسەیان كردووەو گوتوویانە" مێسی چاوە‌ڕوانی ئۆفە‌رێكی نوێی بەرشەلۆنە دە‌كات بە‌ سە‌رپە‌رشتی خوان لاپۆرتا بۆ نوێكرانە‌وە‌ی گرێبە‌ستە‌كەی".
بە‌هۆی بە‌هێزی پە‌یوە‌ندی مێسی و خوان لاپۆرتا، بە‌شێك لە‌ سە‌رچاوە‌كان باس لە‌وە‌ دە‌كە‌ن كە‌ لیۆ لە‌ بەرشە دە‌مێنێتە‌وەو رۆڵێكی سە‌رە‌كی دە‌گێرێت لە‌م ئیدارە‌ی بەرشە، بۆ گە‌ڕاندنە‌وە‌ یانە‌ كە‌تە‌لۆنییە‌كە بۆ سەر تە‌ختی نازناوە‌كان‌.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو