كەچەڵەكان فەسل كەن!!!

سەید ئازاد عەبدوڵڵا

 

نووسەرێك ساڵانی بەرێ لە یادداشتەكانی خۆیدا دەنوسێ: پۆلی سێی سەرەتایی بووم، قوتابییەكی زۆر زیرەك و پاك و تەمیز بووم ، ڕۆژێك بەڕێوەبەر، بانگی من و سێ چوار قوتابی دیكەی كرد كە وەك من پاك و تەمیز بوون، فایلەكانی دایەوە دەستمان و لە قوتابخانە وەدەری ناین !!، ئێوارێ كە باوكم لەسەر ئیش گەڕایەوە بە چاوی بە فرمێسك و گریانەوە مەسەلەكەم بۆ باوكم گێڕایەوە، بۆ ڕۆژی دواتر باوكم دەستی گرتم و بردمییەوە قوتابخانە، زۆر بە توڕەییەوە هۆكاری فەسلبوونی منی لە بەڕێوەبەر پرسی.
مودیر گووتی: لەبەر ئەوەی منداڵەكانی ئەو قوتابخانەیە هەموویان دوچاری نەخۆشی كەچەڵی و گڕوویی بوون هاتوون، لە پەروەردەوە نووسراومان بۆ هاتووە، لە پێناوی ئەوەی قوتابییە تەندروست و ساغەكان دووچاری كەچەڵی نەبن، هەر منداڵێك ئەو نەخۆشییەی گرتبێ فەسلی بكەن!!.
باوكیشم بە مودیری گووت: بەڵام كوڕەكەی من كەچەڵ نەبووەو ساغ و سەلیمە.
مودیری قوتابخانە گووتی: بەڵێ منیش دەزانم كە كوڕەكەت كەچەڵ نیە، بەڵام ئەگەر بڕیار بێ، هەموو قوتابییە كەچەڵ و نەخۆشەكان فەسل بكەین، دەبێ دەرگای قوتابخانەكەمان دابخەین، بۆیە ئەو چوار، پێنج مناڵە ساغ و تەندروستەمان فەسل كرد بۆ ئەوەی قوتابخانەكەمان دانەخرێ!!.
جا ئەگەر حكومەتی هەرێم و حزبەكانیش بیانەوێ چاكسازی بكەن، باشترە لە پێناو دانەخستنی دوكانی حزب و حكومەت، كەسە پاك و دڵسۆزەكان بنێرنەوە ماڵی و فەسلیان بكەن، دەنا ئەگەر بەتەمابن، گەندەڵكاران سزا بدەن دەبێ پایدۆزی لێ بكەن!!!.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو