لاواتارۆ هاوكاری میسی دەكات

لاواتارۆ هاوكاری میسی دەكات

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: لاوتارۆی هێرشبەری ئەرجەنتینی و یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی روونیكردەوە كە ئامادەیە شانبەشانی میسی لە هەڵبژاردەی وڵاتەكەی یاری بكات و هاوكاری میسی بكات بۆ بەدەستهێنانی جامی جیهانی, لاوتارۆ گووتی" لای ئێمەی ئەرجەنتینیەكان میسی گرنگە چۆن وەك جاران مارادۆنا گرنگ بوو, یاریكردنیش لە گەڵیدا شانازییە, بۆیە پێویستە لەسەر هەموومان هاوكاری میسی بكەین بۆ بەدەستهێنانی جامی جیهانی 2022".
سەبارەت بە گرنگیپێدانی یانەكانی تری جیهان, گووتیشی" من لە ئەنتەر خۆشحاڵم و كۆنتی راهێنەر زۆر پاڵپشتم بووە بۆ بەرەو پێشچوونی ئاستەكەم, زۆرێك لە یانەكانی دیكەی بەناوبانگ گرنگیان بە تواناكانم داوە بە تایبەتی یانەی بەرشەلۆنە, ئەمەش بۆمن جێگەی خۆشحاڵیەو نیشاندانی باشی كارەكەمە بۆ بەرەو پێشچوونی زیاتر".
ئەمەو گرێبەستەكەی ئەم یاریزانە لەگەڵ یانەی ئەنتەرمیلان تا وەرزی 2023 یە بە گوژمەی 111 ملیۆن یۆرۆ كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێ بۆ شوێنگرەوەی سوارێز سوودی لێ ببینێت.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو