لایەنگرانی پارتی زۆرترین مەترسییان لەسەرە

لایەنگرانی پارتی زۆرترین مەترسییان لەسەرە

تایبەت بە زاری كرمانجی: د.محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی 3ـی كەركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دیمانەیەكی زاری كرمانجیدا باس لە دۆخی ناجێگیری شاری كەركووك لەدوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر دەكات و ئاماژە بەو مەترسییەش دەدات كە لە ئەنجامی نەگەڕانەوەی ئاوارەكانی كەركووك لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەر كورد دەكەوێ، چونكە بە گووتەی خۆی " بەهۆی برەودان بە پرۆسەی تەعریب و هێنانی هەزاران خێزانی عەرەب لە ناوچەكانی دەرەوەی كەركووك و نێشتەجێكردنیان لە شاری كەركووك و ناوچە و گوندەكانی دەورووبەری، زیانێكی ئێجگار زۆر بە دەنگی كورد و كەركووكییەكان دەكەوێت".
دەشڵێت:" لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لەم دۆخەی ئێستای كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تر كۆدەنگی و یەكهەڵوێستی سیاسیی لە نێوان حزبە سیاسییە كوردییەكان دروست كردووە، ئەمەش سوودێكی زۆری هەیە".
ئاماژەی بەوەشدا" ئێستا لە كەركووك و ناوچەكانی دەورووبەری مەترسی زۆر لەسەر كورد هەیە، بەلام مەترسیی بۆسەر كادیر و ئەندامان و لایەنگیرانی پارتی زۆر زیاترە".

زۆرترین بینراو