لایەنە سیاسییەكان لە مێرگەسۆر دوای یەكڕیزی نێو ماڵی كوردیان كرد

لایەنە سیاسییەكان لە مێرگەسۆر دوای یەكڕیزی نێو ماڵی كوردیان كرد

رەمەزان هەرنی – دەڤەری بارزان : لایەنە سیاسییەكان لە مێرگەسۆر دوای یەكڕیزی نێو ماڵی كوردیان كرد.
مەحموود محەمەد, ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دیداری مێرگەسۆر گوتی:" هەمیشە پارتی لەگەڵ ئەوە دایە لایەنە سیاسییەكان یەكڕەنگ و یەكدەنگ بن بەتایبەتی لەپرسە نیشتمانەكاندا و پارتی دیموكراتی كوردستانیش هەمیشە پێشەنگ بووە لەو بوارەدا.
لەلایەكی ترەوە سیاستمەداری كورد ئازاد جوندیانی دیاركرد:" ئەگەر كورد لەم قوناغەدا یەكگرتوو نەبێت چاوەڕێی چیدەكەن پێویستە هەمیشە كورد لە كوردستان یەكگرتوو بن بۆ ئەوەی زاڵ بن بەسەر ئەو نەخۆشیانەی بەسەردا دێن، لە دێر زەمانەوە شاعیران و نوسەرانی كورد باسی گرنگی یەكگرتوویی كورد كردووە كە پێویستە یەكگرتوو بن لە كوردستان.
دواتر جەلال جەوهەر, ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆران گوتی:" پێویستە بەدەر لە یەكگرتوویی لایەنەكان داد پەروەرانە كار بكەین و هەوڵی كار و دامەزراندن بۆ هەموو لایەك و هەموو هاووڵاتیەك وەك یەك بێت نابێت چیتر بۆ هەندیك كەس خوشگوزەرانی هەبێت و بۆ هەندێك كەس نەبێت پێویستە هەمووان وەكو یەك بژین و گەندەڵی بنبڕ بكرێت لە كوردستان".

زۆرترین بینراو