لة سیدەکان 10 ساڵە بەشی لەدایک بوون بەهۆی نەبوونی دکتۆر نەکراوەتەوە

لة سیدەکان 10 ساڵە بەشی لەدایک بوون بەهۆی نەبوونی دکتۆر نەکراوەتەوە

 زاری کرمانجی - سیدەکان : ماوەی چەندین ساڵە لە ناحیەی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆران بەشی لە دایک بوون کرایتەوە و تا ئێستە دکتۆری پسپۆڕی بۆ دابین نەکراوە . شایەنی باسە, سیدەکان سەر باری ئەوەی 40 کیلۆمەتر لە سەنتەری سۆرانەوە دوورە, رێگەیەکی سەختی هەیە و زستانان بەهۆی بەفر و بەستەلەکەوە رێگەی سەرەکی دادەخرێت و هاووڵاتییان گرفتیان بۆ دروست دەبێت و خاوه‌نی 250 گونده‌ و نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س له‌و شارەدێیه‌ ده‌ژیت . کاروان فەیسەل بەڕێوەبەری بنکەی تەندرووستی سیدەکان بە زاری کرمانجی گووت" نزیکەی 10 ساڵە بەشی لەدایک بوون لە نەخۆشخانەکەمان کرایتەوە و تەواوی پێداویستی و ئامێری بۆ دابین کراوە, بەهۆی نەبوونی دکتۆری پسپۆڕ نەتوانراوە سود لەو بەشە وەربگیرێت . زیاتر گووتی" چەندین جار داوای دکتۆرێکمان کردووە بەڵام تا ئێستە دابین نەکراوە, ئەمە لە کاتێکدایە رێژەی دانیشتوانانی سیدەکان رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە, هەڵکەوتەی ناوچەکەش شاخاوی و دوورە دەستە و ماوەیەکی زۆر لە سۆران دوورە, بەشی لەدایک بوون یەکجار پێویستە بۆ سیدەکان . ئاشکراشی دەکات" حاڵەتی ئافرەتانی دووگیان تایبەتە و زۆر هەستیارە, ناکرێت 40 کیلۆمەتر بە رێگەی شاخاویدا بڕۆن بۆ لەدایک بوون, داوا لە وەزارەتی تەندرووستی دەکەین دکتۆری پێویستمان بۆ دابین بکات .

زۆرترین بینراو