لقی قوتابیانی سۆران فۆڕمی زانکۆلاین بۆ قوتابیان پڕدەکاتەوە

لقی قوتابیانی سۆران فۆڕمی زانکۆلاین بۆ قوتابیان پڕدەکاتەوە

زاری كرمانجی-سۆران: لقی سۆرانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، بەشێوەیەکی خۆبەخشانە هەستاوە بە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین بۆ قوتابیانی دەرچووی 12ی ئامادەیی.
شۆرش میران، بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، رایگەیاند " لەو بارودۆخەی ئێستادا زۆرێک لە قوتابیانی دەرچووی 12ی ئامادەیی، توانای ئەوەیان نییە لە شوێن و سەنتەرە تایبەتەکان فۆڕمی زانکۆ لاین، بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بڕبکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستە چەند مامۆستایەکی پسپۆر و شارەزامان ئامادەکردوون و لە بارەگای لقەکەمان فۆڕم بۆ قوتابیان پڕدەکەنەوە".
گووتیشی " ‎بە گرتەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رۆژانە لەکاتژمێر 9ی بەیانی تاکو 2ی پاشنیوەڕۆ بە شێویەکی خۆبەخشانە لەخزمەت قوتابیان داین بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانكۆلاین.

زۆرترین بینراو