له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان دا، پارێزگاری نوێی دهۆك، سوێندی یاسایی خوارد

له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان دا، پارێزگاری نوێی دهۆك، سوێندی یاسایی خوارد

زاری كرمانجی - هەولێر : ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29/6/2020 له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا له‌به‌رده‌م به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز د. عه‌لی ته‌ته‌ر، وه‌ك پارێزگاری تازه‌ی دهۆك، سوێندی یاسایی خوارد.

له‌ وته‌یه‌كدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ به‌ڕێز پارێزگاری تازه‌ی دهۆك كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌رك و كاری تازه‌یدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ ڕابردووی كار و خزمه‌تی سه‌ركه‌وتووانه‌ی به‌ڕێزیان كرد، به‌و هیوای بتوانێت خزمه‌تی زیاتری پارێزگای دهۆك بكات.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێز فه‌رهاد ئه‌ترووشی، پارێزگاری پێشووی دهۆك كرد كه‌ له‌ كاتێكی هه‌ستیار و سه‌رده‌می قه‌یرانه‌كاندا ده‌ستبه‌ركار بووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خزمه‌تێكی به‌رچاوی به‌ پارێزگای دهۆك كردووه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ر ئه‌رك و كارێكی تازه‌دا بۆ خواست.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز پارێزگاری تازه‌ی دهۆك دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌ك خزمه‌ت به‌ پارێزگای دهۆك ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كار و ئه‌ركه‌كانی به‌ باشترین شێوه‌ جێبه‌جێ بكات.

زۆرترین بینراو