له‌مانگی داهاتوو به‌ شێوه‌یه‌كی قۆناغ به‌ند عومره‌ ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

له‌مانگی داهاتوو به‌ شێوه‌یه‌كی قۆناغ به‌ند عومره‌ ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

زاری كرمانجی - له‌ چواری تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی قۆناغبه‌ند ده‌ست ده‌كرێته‌وه‌ به‌ رێگه‌دان به‌ هاتنی زیاره‌تكاران بۆ عومره‌ كه‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ماوه‌ی شه‌ش مانگ زیاره‌تی عومره‌ له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه‌ راگیرابوو.

ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ له‌ چواری تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌، له‌سه‌دا ٣٠ی توانای جێكردنه‌وه‌ی زیاره‌تكاران له‌ مزگه‌وتی حه‌ره‌م (رۆژانه‌ شه‌ش هه‌زار كه‌س) به‌ رووی زیاره‌تكارانی ناوخۆدا ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ ١٨ی تشرینی یه‌كه‌میشه‌وه‌ له‌سه‌دا ٧٥ی توانای جێكردنه‌وه‌ی زیاره‌تكاران له‌ مزگه‌وتی حه‌رام و مزگه‌وتی نه‌به‌وی بۆ زیاره‌تكارانی ناوخۆ ده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ تشرینی دووه‌میشه‌وه‌ زیاره‌تكارانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ قبوڵ ده‌كرێن و له‌م قۆناغه‌دا به‌ ره‌چاوكردنی رێنمایییه‌ ته‌ندروستییه‌كان مزگه‌وتی حه‌رام و مزگه‌وتی نه‌به‌وی به‌ته‌واوی به‌ رووی زیاره‌تكاراندا ده‌كرێنه‌وه‌.

زۆرترین بینراو