له‌مانگی رابردوو 18 هاووڵاتی كورد له‌ كوردستانی ئێران كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێناوه‌

له‌مانگی رابردوو 18 هاووڵاتی كورد له‌ كوردستانی ئێران كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێناوه‌

زاری كرمانجی -  لە ماوەی مانگی ڕابردوو18 هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی ئێران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی 4 كه‌سیان له‌خوار 18 ساڵ بووه‌,

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: له‌مانگی 1 ی ئه‌مساڵدا، لانیكه‌م 18 هاوڵاتی كورد به‌هۆكاری جیاجیا كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێناوه‌.
رێكخراوه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: له‌مانگی 1 ی ساڵی 2021دا،  10 پیاو ، 8 ئافره‌ت كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێناوه‌، كه‌ته‌مه‌نی 4 كه‌سیان له‌خوار هه‌ژده‌ ساڵه‌وه‌یه‌ و كه‌سێ كچ و كوڕێكن.

هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت: هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.

زۆرترین بینراو