له‌هه‌ولێر دایکێک 5 منداڵی بوو

له‌هه‌ولێر دایکێک 5 منداڵی بوو

له‌راگه‌یاندراوێكدا نه‌خۆشخانه‌ی پاری تایبه‌ت له‌شاری هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، دایكێك 5 منداڵی بوو ، به‌ڵام ته‌ندروستی دایكه‌كه‌ ناجێگیره‌


نه‌خۆشخانه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت بە خۆشحاڵیەوە لە نەخۆشخانەكه‌مان بە سەرپەرشتی د. دیدەن رەمزی، پزیشکی پسپۆری ئافرەتان و د. فوئاد ئەحمەد، پزیشکی پسپۆری سڕکەر و د. مەحمود محەمەد، پزیشکی پسپۆری منداڵان، دایکێک 5 منداڵی بە یەک سک بوو.

نەخۆشخانەی پار ده‌شڵێت ، لە ئێستادا منداڵه‌كان لە بەشی منداڵە ناکامەکانی نەخۆشخانەی پار لە ژێر چاودێریدان، تەندروستی دایکیان كه‌مێك نا جێگیرە

زۆرترین بینراو