له‌ دیانا گه‌نجێك بە گوللە كۆتایی بەژیانی هات

له‌ دیانا گه‌نجێك بە گوللە كۆتایی بەژیانی هات

زاری كرمانجی-سۆران: شەوی رابردوو 28-9-2020 كوڕە گەنجێكی دانیشتووی گەڕەكی سەروچاوەی دیانا بەهۆی بەركەوتنی گوللەیەك گیانی لەدەستد، پۆلیسی سۆرانیش زانیاری لەبارەیەوە دەخاتەروو.
مقەدەم شەمال دێواری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت " شەوی رابردوو لەلایەن نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران ئاگادار كراینەوە، بەبوونی زامدارێك بەناوی (ب-م-ع) تەمەن 16 ساڵ، دانیشتووی گەڕەكی سەروچاوەی دیانا، بەپێی گوفتاری داواكاری مافی كەسی دایكی زامدار، كە گوایە بەچەكی جۆری دەمانچە گوللەی لەخۆی داوەو بەهۆی سەختی گیانی لەدەستدا".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، گووتیشی " لەسەر فەرمانی دادوەری سۆران تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراو لێكۆلێنەوە لە رووداوەكە بەردەوامەو لەزانیاری زیاتر ئاگادارتان دەكەینەوە.

 

 

 

زۆرترین بینراو