له‌ قه‌زای چۆمان هەڵمەتی كۆتان بۆ منداڵانی تازە لەدایك بوو بەڕێوە دەچێت

له‌ قه‌زای چۆمان هەڵمەتی كۆتان بۆ منداڵانی تازە لەدایك بوو بەڕێوە دەچێت

زاری كرمانجی-چۆمان: بەیانی چوارشەممە لە قەزای چۆمان هەڵمەتی كوتانی منداڵانی تازە لە دایكبوو كە پێویستیان بە كوتانەكانی یەكەمی تەمەنیان پێكوتەی دژە (سیل ـ BCG) هەیە دەست پێدەكات.
زریان یونس ، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چۆمان، بە زاری كرمانجی گووت " بۆ پاراستنی تەندروستی منداڵانی سنووری بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تیەكەمان، بڕیاردراوە بە كردنەوەی خزمەتگوزاری كوتانی منداڵانی تازە لەدایكبوو كە پێویستیان بە كوتانەكانی یەكەمی تەمەنیان پێكوتەی دژە (سیل ـ BCG) هەیە و داواكارین لە هاووڵاتیان ڕۆژی چوارشەممە لە كاتژمێر (9) ی بەیانی تاكو كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ، سەردانی نەخۆشخانەی چۆمـــان بكه‌ن بۆ كوتانی منداڵەكانیان".
گووتیشی " هیوادارین هاووڵاتیان لەكاتی سەردانی كردنی نەخۆشخانە، قەرەباڵغی دروست نەكەن و پابەندی رێنمایەكانی تەندروستی بن بۆ پاراستنی هەموو لایەك.

زۆرترین بینراو