له‌ ماوه‌ی 6 مانگی ڕابردوودا 19 هاوڵاتی كورد له‌ زیندانه‌كانی ئێراندا له‌ سێداره‌ دراون

له‌ ماوه‌ی 6 مانگی ڕابردوودا 19 هاوڵاتی كورد له‌ زیندانه‌كانی ئێراندا له‌ سێداره‌ دراون

 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، حوكمی سێداره‌ هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی مه‌هاباد به‌ ناوی ”وه‌یسه‌ عه‌لیپوور” له‌ پێش چاوی به‌ندكراوه‌كانی دیكه‌ی به‌ندینخانه‌و له‌ گۆڕه‌پانی به‌ندینخانه‌ جێبه‌جێ كرا.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، وه‌یسه‌ عه‌لیپوور خه‌ڵكی مه‌هاباد بووه‌ و به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌نقه‌ست حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.

هه‌نگاو ڕاشیگه‌یاندووه‌: ناوبراو چوار ساڵ پێش ئێستا به‌ هۆی كیشه‌ی له‌سه‌ر ماڵ وموڵك، هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ی كوشتووه‌ و دواتر ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: كه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ كورده‌ له‌ حه‌وشه‌ی به‌ندیخانه‌ و له‌ پێش چاوی به‌ندكراوانی دیكه‌ له‌ سێداره‌ دراوه‌.

شایه‌نی باسه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئاماری تۆماركراو له‌ ناوه‌ندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2019 ی زایینییه‌وه‌، واته‌ له‌ ماوه‌ی 6 مانگدا، لانیكه‌م 19 هاووڵاتیی كورد له‌ به‌ندیخانه‌كانی ئێران له‌سێداره‌ دراون كه‌ سه‌رجه‌میان به‌ هۆی قه‌تڵ و كوشتنی ئه‌نقه‌ست حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.

زۆرترین بینراو