له‌ پەیمانگەی تەكنیكی سۆران دیبه‌تێك لەسەر هەڵگرتنی چەك بەڕێوەچوو

له‌ پەیمانگەی تەكنیكی سۆران دیبه‌تێك لەسەر هەڵگرتنی چەك بەڕێوەچوو

زاری كرمانجی-سۆران: له‌ ساڵیادی ڕاگەیاندنی جاڕنامەی جیهانی مافەكانی مڕۆڤ، له‌ هۆلی پەیمانگەی تەكنیكی سۆران نووسنگه‌ی مافی مرۆڤی سۆران بە هەماهەنگی نووسینگەی سۆرانی پەرلەمانی كوردستان دیبەتێك ئەنجامدرا.
م. پاكستان محەمەد ئەمین، راگری پەیمانگەی تەكنیكی سۆران، رایگەیاند " رۆژی 1-12-2019 لەهۆڵی پەیمانگەكەمان لەساڵیادی ڕاگەیاندنی جاڕنامەی جیهانی مافەكانی مڕۆڤ، لەپێناو هۆشیار كردنەوەی هاووڵاتیان و قوتابیان لە مەترسییەكانی هەڵگرتنی چەك، بە ئامادەبونی چەندین لایەن حزبی و حكومی و ئیداری و نووسینگەی مافی مڕۆڤی سۆران، بەهەماهەنگی نووسینگەی سۆرانی پەرلەمانی كوردستان دیبەیتێك بۆ چەند پسپۆرێك سازكرا".
گووتیشی، لە دیبەیتەكەدا تیشك خرایە سەر لایەنە خراپەكانی هەڵگرتنی چەك و چۆنیەتی نووسینی یاسایەك بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیە، هەروەها لە رووی كۆمەڵایەتی و ئاێنی باس لە كێشەكانی هەڵگرتنى چەككرا كە چەندین كێشەی كۆمەڵایەتی لێكەوتۆتەوە، دواتر بەچەند سەرنج و تێبینی و پرسیار لە لایەن ئامادەبووانەوە دیبەیتەكە دەوڵەمەندكرا.

 

 

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو