له‌ چیایی مامه‌ رووت زیاتر له‌ (100) باڵندەی كێوی مرداربوونە

له‌ چیایی مامه‌ رووت زیاتر له‌ (100) باڵندەی كێوی مرداربوونە

زاری كرمانجی-قەسرێ‌: مردنی ژمارەیەكی زۆری (قاز و قورینگ) لەچیایی مامە رووت لە دەڤەری باڵەكایەتی بووتە جێگەی سەرسوڕمانی خەڵكی دەڤەرەكە.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، لە چیایی مامەرووت لە سنووری ناحیەی قەسرێ‌، لاشەی زیاتر لە (100) باڵندەی كێوی (قاز و قورینگ) دۆزراوەتەوەو گومان دەكرێت بە هۆی هەورە بروسكە بووبێت".
بۆ هۆكاری مردنی ئەم هەموو باڵندەیە لەسەر راسپاردەی قائیمقامی چۆمان، لیژنەیەكی پزیشكی لە ڤێتەرنەری پێكهاتووەو بڕیارە پشكنین بۆ ئەم باڵندە كێویانە ئەنجام بدەن، تا هۆكاری مردنیان بزاندرێت.

زۆرترین بینراو