له چۆمان کچێک توشی نەخۆشێکی دەگمەن هاتووه

له چۆمان کچێک توشی نەخۆشێکی دەگمەن هاتووه

یونس ئەمین ـ چۆمان: له سنوری قەزای چۆمان سارا ئیسماعیل تەمەن 17 ساڵ دوچاری نەخۆشێکی دەگمەن بووە، کە بەردەوام خوێن له گوێ و لووت و چاوی دەهێت، نزیکەی ساڵێکە بە دەستی ئەم نەخۆشیە دەناڵێنێت.

. سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشیه‌ د.عەلی ئەحمەد، بۆ زاری کرمانجی گووتی " ئەم جۆرە نەخۆشیەی کەوا دوچاری سارا هاتووە، نەخۆشێکی دەگمەنە (حمی نەزفیە)ی پێ دەڵێن واتە تای خوێن بەربوون،جۆرە ڤایرۆسێکە لەناوخوێن، کە دەبێتە هۆی بەربوونی خوێن له لووت و دەم و گوێ و چاو"  له دەرەوەی وڵات چارەسەری هەیه.

ئیسماعیل عوسمان ڕەسول دانیشتوی قەزای چۆمان بۆ زاری کرمانجی گووتی" کچەکەم سارا تەمەنی 17ساڵە قوتابیەو لەپۆلی 11ی زانستیه، ماوەی زیاتر لە ساڵێکە توشی نەخۆشیەکی زۆر دەگمەن بوەو تاکو ئێستا هیچ چارەسەرێکی بۆ نەدۆزرایتەوە، کە بەردەوام خوێنی له لووت و چاو گوێ دێت، بۆیه داوا له حکومەت و خێرخوازان دەکەم  هاوكارم بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی كچه‌كه‌م.

 

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

بیروڕا

زۆرترین بینراو