لۆكاكۆ مەرجی هەیە بچێتە بەرشەلۆنە

لۆكاكۆ مەرجی هەیە بچێتە بەرشەلۆنە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا باس لەوە دەكەن بەهۆی قەیرانی داراییەوە یانەی ئینتەر میلان لاری نیە لە فرۆشتنی رۆمێلۆ لۆكاكۆ، بەڵام بەو مەرجەی ئەو یانەیەی هەوڵی گواستنەوەی دەدات 120 ملیۆن یۆرۆیان پێ بدات.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردوە، لۆكاكۆ بیر لە جێهێشتنی ئینتەر میلان ناكاتەوە، بەڵام رازی دەبێت بۆ ئەوەی بەرەو بەرشەلۆنە بڕوات، ئەگەر بێتو نێراتزۆری سوربن لەسەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە.
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان پێدەچێت بەرشەلۆنە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە بەلجیكیە دەست پێبكات، ئەگەر بێت و سەركەوتوو نەبن لە گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند بۆ یانەكەیان.
موندۆ ئاماژەی بەوە كرد كە لۆكاكۆ مەرجی هەیە بۆ پەیوەندیكردن بە یانەی بلاوگراناوە، ئەو یاریزانە بەو مەرجە ڕازی دەبێت بچێتە بەرشەلۆنە كە وەرزی داهاتوش كومان لە پۆستەكەی بەردەوام بێت.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردوە لۆكاكۆ پەیوەندیەكی باشی لەگەڵ كومان هەیە، چونكە پێشتر ئەو یاریزان و راهێنەرە لە یانەی ئیڤەرتۆن پێكەوە كاریان كردوەو رۆمێلۆش  لەو كاتەدا لەگەڵ ئیڤەرتۆن بە ئاستێكی ناوازە دەركەوتووە.
لۆكاكۆی تەمەن 27 ساڵ لە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیتاڵیا تا ئێستا 20 گۆڵی تۆماركردوەو ركابەرایەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەكات كە خاوەنی 24 گۆڵەو پێشەنگی گۆڵكارانی سێریا ئەی گرتووە.

 

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو