لۆكا یۆڤیچ لە دوو یانە داواكراوە

لۆكا یۆڤیچ لە دوو یانە داواكراوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: راپۆرتی رۆژنامەكانی ئەوروپا باس لەوە دەكەن لە ئێستادا دوو یانەی بەهێزی ئەوروپا هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لۆكا یۆڤیچ دەدەن و دەیانەوێ ئەو یاریزانە بەرەو یانەكەیان بگوازنەوە.
سەرچاوەكان لە ئیتاڵیاوە باس لەوە دەكەن یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە هەوڵی ئەوەدایە لۆكا یۆڤیچ بۆ ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە، لە پێناو ئەوەی هێڵی پێشەوەی یانەكەیان بۆ ركابەرییەكانی وەرزی داهاتوو بەهێزتر بكەن و بتوانن ململانێی گەورەكانی ئیتاڵیا بكەن لە پێناو بەدەستهێنانی خولی ئیتاڵی و گەیشتن بە یارییەكانی چامپیۆنزلیگ.
لە لایەكی دیكەوە رۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی ئاشكرایكردوە، یانەی مۆناكۆی فەڕەنسی چاوی لەسەر تواناكانی لۆكا یۆڤیچی هێرشبەری یانەی ریال مەدریدەو دەیەوێ ئەو یاریزانە بۆ یانەكەیان بگوازێتەوە لە مێركاتۆی داهاتوودا.
یۆڤیچ لە یەكەم وەرزی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بە دۆخێكی خراپدا تێپەڕی و نەیتوانی لە پێكهاتەی سەرەكی یانەكەی جێگەی خۆی بكاتەوەو دواتریش بەهۆی پێكانەوە لە ریزەكانی یانەكەی دووركەوتەوە.

زۆرترین بینراو