لیستی دەوڵەمەندترین وەرزشوانانی جیهان

لیستی دەوڵەمەندترین وەرزشوانانی جیهان

 

گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی، ریزبەندی دەوڵەمەندترین وەرزشوانانی جیهانی بۆ 2019 بڵاوکردەوە، سێ پلەی یەکەمی ریزبەندەکەش لەلایەن ئەستێرەکانی تۆپی پێ داگیرکراون.

بەپێی نوێترین ریزبەندی گۆڤارەکە، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بە کۆکردنەوەی 127 ملیۆن دۆلار لە پلەی یەکەمی دەوڵەمەندترین وەرزشوانانی جیهاندایە، کریستیانۆ رۆناڵدۆش لە پلەی دووەم خاوەنی 109 ملیۆن دۆلارە، هەروەها نەیمار داسیلڤا، خاوەنی 105 ملیۆن دۆلارە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندە.

کانێلۆ ئەلڤارێز، بۆکسێنەری مەکسیکی لە پلەی چوارەمی ریزبەندە بە 94 ملیۆن دۆلار، رۆجێر فێدێرێر، تێنسزانی بەنێوبانگی سویسری بە کۆکردنەوەی 93.4 ملیۆن دۆلار لە پلەی پێنجەمی ریزبەندە.

 

روسێل ویلسۆن، یاریزانی ئەمریکی و یاریی تۆپی پێی ئەمریکی لە پلەی شەشەمی ریزبەندە بە 89.5 ملیۆن دۆلار، پلەی حەوتەمی ریزبەندەکە بەشی ئارۆن رۆدگێرسی یاریزانی هەمان یارییە بە 89.3 ملیۆن دۆلار.

لە پلەی هەشتەمی ریزبەندا، لیبرۆن جەیمسی ئەمریکی و ئەستێرەی یانەی لۆس ئانجلێس لیکەرز، لە یاری باسکە خاوەنی 89 ملیۆن دۆلارە، دوای ئەویش ستیڤان کوێری، ئەستێرەی یانەی گۆڵدن ستەیت بە 79.8 ملیۆن دۆلار پلەی نۆیەمی گرتووە، پلەی دەیەمیش بە 65.4 ملیۆن دۆلار، بووەتە بەشی کیڤن دورانت، ئەستێرەی گۆڵدن ستەیت.
سەرچاوە رووداو

زۆرترین بینراو