لیمۆ دەرمانی هەموو دەردەكانە

لیمۆ دەرمانی هەموو دەردەكانە

توێژەران دەڵێن" لیمۆ میوەیەكی پێویست و گرنگە لەناو ماڵاندا، چونكە چارەسەرو خواردنێكی بە سوودە بۆ گشت ئەندامانی خێزان. بە هۆی سوودە زۆرەكانی لیمۆ لە كۆندا درەختی لیمۆ ناسراوە بە " شای میوەكان"، ترشی لیمۆ بە ترشی پزیشكی ناسراوە، هەر بۆیە توێژەرانی بواری خۆراك ئامۆژگاریمان دەكەن بە خواردنی میوەی لیمۆ، كە لە رێژەیەكی بەرزی ڤیتامین "سی و بی و بی9" ماددەی "لیكۆبین"و ئەنتی ئۆكسیدەكان پێكهاتووە .
بە پێی وتەی توێژەران، خواردنی لیمۆی هیندی لەلایەن ئافرەتانی دووگیانەوە، كە لە رێژەیەكی بەرزی كانزاكانی وەكۆ پۆتاسیۆم و كالسیۆم و ئاسن پێكهاتووە، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی فشاری خوێنبەرەكان لە كاتی پاڵنانی خوێندا .
هەروەها لیمۆ لە ژمارەیەك ڤیتامین پێكهاتووە، كە هەر یەكێكیان سوودێكی پزیشكی جیاوازی هەیە بۆ بەرگری كردن لە نەخۆشییەكان.
ڤیتامین "ج" كە بە شێوەیەكی فراوان لەناو لیمۆدا هەیە، جەستە لە دژی میكرۆبەكان دەپارێزێت و ڤیتامین "ب" دژی هەوكردنی دەمارەكانە و كالسیۆمیش ئێسكەكانی لەش بەهێز دەكات. لەلایەكی تریشەوە لیمۆ یارمەتی بەهێزكردنی دڵ دەدات.

زۆرترین بینراو