لیوا ئەبوبەكر فەقی: یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە قۆناغی باشی بڕیوە

لیوا ئەبوبەكر فەقی: یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە قۆناغی باشی بڕیوە

رەمەزان هەرنی – هەولێر : ماوەیەكە كار لەسەر ئەوە دەكرێت هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان یەكبگرنەوە و هێزێكی نیشتمانی دروستبكرێت بەتایبەت یەكەكانی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بێت.
لیوا ئەبوبەكر فەقی, بەڕێوەبەری هوشیاری و راگەیاندن لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە زاری كرمانجی گوت:" هەنگاوەكانی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەسەر راسپاردەی وڵاتانی هاوپەیمانان بەتایبەتی ئەمریكا، ئەلمانیا و كەنەدا، دەستی پێ كردووە كە ببێتە هێزێكی نیشتمانی دووربێت لە هەموو لایەنە سیاسییەكان, بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی پێشمەرگە پلانێكی داناوە بۆ توكمەیی لە رێگای بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی كە لە ساڵی 2017 دامەرزا كارەكانی خۆی كردووە تا ئێستا پێنچ لە پاكێجەكانی جێ بەجێكراوە و هەشت پاكێجیش لە تەواو بووندان.
بەرێوەبەری هوشیاری و راگەیاندن لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گووتیشی:" لە ماوەی رابردوو سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوویەوە بە ئامادەبوونی یەكەكانی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگە كۆمەلێك راسپاردە دەركران، كە بە دواداچوون بكرێت لەرێگای جێگرەكانی سەرۆكی هەرێم, لێژنەیی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە ئەكتیڤ بكرێتەوە پەلە بكرێت لە جێبەجێكردنی پرۆژەی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كە وڵاتانی هاوپەیمانان كاری لەسەر دەكەن. لیوا ئەبوبەكر فەقی, ئەوەشی خستەڕوو:" كارەكانی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە بەڵام كارەكان لەسەر خۆ بەرێوەدەچن بەهۆی ئەوەی كارێكی ئاسان نیە, بەڵام لەبەر ئەوەی نیەتی باش هەیە بۆ ئەوەی ئەنجامی باشی هەبێت پرۆسەیەكی بەردەوامە, هێزەكانی پێشمەرگە لە رۆژانی سەخت دا پێكەوە رووبەرووی دوژمن بوونە و تێكیان شكاند.
لیوا ئەبوبەكر فەقی, بەرێوەبەری هوشیاری و راگەیاندن لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد:" پلانێكی زۆر هەیە هێزەكانی پێشمەرگە بە زووترین كات یەكبگرنەوە وەك هێزێكی نیشتمانی یەكبخرێنەوە دوور لە بنەمای پارتایەتی بەتایبەت یەكەكانی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگە بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەم مەبەستە كار كراوە ئەنجامی دڵخوشكەریش هەیە".

زۆرترین بینراو