لیژنەیەك لە پارێزگای هەولێر سەردانی چۆمان دەكات

لیژنەیەك لە پارێزگای هەولێر سەردانی چۆمان دەكات

یونس ئەمین ــ چۆمان : ئەمڕۆ لیژنەیەك لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوون لە جێگری پارێزگار و بەرێوەبەراتیەكانی ئاو و ڕێگاوبانەكانی هەولێر سەردانی باڵەكایەتیان كرد، بۆ لە نزیكەوە ئاگادار بوون لەسەر كەم و كورتییەكانی دەڤەرە.
لە دیوانی قایمقامیەتی چۆمان كۆبوونەوەیەك بەرێوەچوو كە بەڕێوەبەری ناحیەكانی هەر چوار شارەدێی سمیلان، گەڵاڵە، قەسرێ، حاجی ئۆمەران لە كۆبوونەوەكە بەژدار بوون، لە لایەن قایمقامی چۆمان پڕۆژە ستراتیژییەكانی دەڤەرەكە خرانە بەردەم لیژنەی ئەنجومەنی وەزیران، دواتر جێگری پارێزگاری هەولێر لەسەر ئەم پڕۆژانە وەستا كە سنورەكە پێویستیان پێیەتی، لەچوارچێوەی پلانی داهاتوو ئەو پڕۆژانەی دەرخستەیان بۆ كراوە حكومەت كاریان لە سەر دەكات. پڕۆژە گرنگەكان كە لە كۆبوونەوەكە باسكران بریتی بوون لە ڕێگای هاملتۆن، پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی چۆمان، كارەبا، نەخۆشخانە و چەند پرۆژەیەكی دیكەی گرنگ ".

زۆرترین بینراو