
لیژنەی شارەوانی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازە یاسای پاراستنی دامەزراوەو تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ ئامادە دەکات
زاری كرمانجی - بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی لیژنه‌كه سه‌باره‌ت بهپێشنیازەیاسای پاراستنی دامەزراوەو تۆڕەکانی ئاو‌و ئاوەڕۆ، رۆژی سێشه‌ممه 12 ی 1 ی 2021 ، كۆبوونه‌وه‌ی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌چوو.
لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایدهگهێنێت، كه لەکۆبونەوەکەدا مادەو بڕگەکانی پێشنیازەیاساکە گفتوگۆیان لەسەرکراو ئەندامانی لیژنەكه ڕاو سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان لەسەر کۆی گشتیی بەش و مادەو بڕگەکان خستەڕوو.
راشیدهگهیهنن، كه دواتر بەواژووی ئەندامان ڕاپۆرتەکە ئاراستەی سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان کرا به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كانی بۆئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت، پڕۆژه‌یاساکە لە 26 مادەو ھۆکارهكانی دەرچوواندن پێکھاتووەو لەدانیشتنێكی پێشووتری پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە.
لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاندووه، كه لەبەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکه‌دا گفتوگۆکرا لەسەر ڕەوش و كه‌رتی گەشتوگوزار بەگشتی لەھەرێمی کوردستان و ھەوڵدان بۆ گەڵاڵەکردنی پێشنیازەیاسایەک بەمەبەستی ڕێکخستنی زیاتری ئه‌و كه‌رته، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا لەئایندەیەکی نزیکدا لیژنه‌كه لەگەڵ سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزارو بەڕێوبەرە گشتییەکان کۆببێتەوە.