لیژنەی شەهیدان سەبارەت بەمۆنیۆمێنتی شەهیدان لەگەڵ ئەندازیاری پڕِۆژەكە كۆبووەوە

لیژنەی شەهیدان سەبارەت بەمۆنیۆمێنتی شەهیدان لەگەڵ ئەندازیاری پڕِۆژەكە كۆبووەوە

زاری كرمانجی- هەولێر: بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ مۆنیومێنتی شەهیدان لەهەولێر، لیژنەی كاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان، لەگەڵ ئەندازیار و دیزاینەری مۆنیۆمێنتەكە خوسرەو جاف كۆبوونەوە.
بەپێ هەواڵی ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی كوردستان" لە كۆبوونەوەكە كۆمەڵێك پرسیار سەبارەت بە مۆنیۆمێنتەكە و هۆكارەكانی لەبەرچاونەگرتن و گرنگی پێنەدانیی زیاتری بۆ دروستكردنی بەشێوەیەكی باشتر ئاراستەی خەسرەو جاف كرا و ئەوە خرایەرو كە پێویستە مۆنیومێنتەكە نۆژەنبكرێتەوەو كەموكوڕییەكانی چاك بكرێنەوە".

زۆرترین بینراو