لیڤانتی هیوای بۆ ریال و بەرشە گەڕاندەوە

لیڤانتی هیوای بۆ ریال و بەرشە گەڕاندەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: یانەی لیڤانتی لە دوای ریال مەدرید بووە دووەم یانەی ئەم وەرزەی لالیگا كە ئەتلەتیكۆ مەدریدی پێشەنگی خولەكە تووشی شكست بكات، دوای ئەوەی توانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەسەریدا سەربكەوێت.
دوێنێ شەویش یانەی شاهانە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە یانەی ڤەلەد وەلیدی بردەوە، بەم سەركەوتنەش جیاوازی خاڵەكانیان بۆ سێ خاڵ كەم كرایەوە، كە ئەتلەتیكۆ مەدرید یارییەكی دواخراوی ماوە و ئەمڕۆش بەرشەلۆنەی ریزبەندی سێهەم، میوانداری یانەی كادیز دەكات، ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی ریاڵ مەدرید بەدەست ئەم یانەیە شكستی خوارد، بەرشەش بەهۆی شكستی لە یانەی پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ لە دۆخێكی دەروونی خەراپ دایە.
خۆسێ مۆرالیس لە خولەكی 30 گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی لیڤانتی تۆمار كردو گێمی یەكەم بە گۆڵێكی بێ وەڵام لیڤانتی پێشكەوت.
لە گێمی دووەم بەدرێژایی ماوەی یارییەكە ئەتلەتیكۆ پەستانی هێرشكەكانی بۆ سەر گۆڵی تیپی میوان بەردەوام بوو، بە جۆرێك لە دوایین خولەكەكانی یارییەكە، یان ئۆبلاكی گۆڵپارێزی ئەتلەتیكۆ بەشداری هێرشەكانی تیپەكەی دەكرد بە ئامانجی یەكسان كردەوەی یارییەكە.
بەڵام لە هێرشێكی پێچەوانەدا، خۆرخێ دی فرۆتۆس، توانی لە خولەكی 95 گۆڵی دووەم و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە لەبەرژەوەندی لیڤانتی تۆمار بكات و بووە یەكەم یانەی ئەم وەرزە لەنێو یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە ئەتلەتیكۆ سەربكەوێت.
لە ماوەی سێ رۆژدا ئەمە دووەم جارە ئەتلەتیكۆ مەدرید بەرامبەر یانەی لیڤانتی یاری دەكات، لە رووبەڕووبوونەوەی پێشووی نێوانیان یەكسانبوون بە گۆڵێك بۆ هەر لایەك. 

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو