لیۆ مێسی و محەمەد سەلاح بێ دەستكەوت كرانە دەرەوە

لیۆ مێسی و محەمەد سەلاح بێ دەستكەوت كرانە دەرەوە

 

زاری كرمانجی: هەر لە سەرەتای دەستپێكردنی هەر دوو پاڵاوانیەتی كۆپا ئەمریكا و جامی نەتەوەكانی ئەفریقیا بۆ ساڵی 2019، هەر یەكە لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و هەڵبژاردەی میسر پاڵێوراو بوون بۆ بوون بە پاڵەوان بەهۆی سەركردایەتی باشترین یاریزانەكانی وەك مێسی پاڵەوان و گۆلكاری ئەم ساڵی لالیگا و محمەد صەلاح پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ، بەڵام ئەرجەنتین دوای دۆڕانی بە هەڵبژاردەی بەڕازیل بە دوو گۆلی بێ بەرامبەر نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی و ئەگەرچی هەڵبژاردەكە توانی پلەی سێیەم لە كۆپا بەدەست بێنێت دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی شیلی بەڵام لەم یارییە یاریزان مێسی بەهۆی وەرگرتنی كارتی سوور كرایە دەرەوە، دوای كۆتایهاتنی یاریەكە مێسی ڕەخنەی توندی لە یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكا گرت و ئەوەی خستەڕوو كە بەهۆی ئەو گەندەلیەی كۆپا ئامادە نەبوو مەدالیای پلەی سێیەم وەربگرێت و گوتی: ئەم جامە پێشتر بۆ بەرازیل ئامادە كرابوو بۆیە ئامێری ئەلكترۆنی ڤاریان لە كار خست.
هاوكات لەگەڵ بەرێوەچوونی كۆپا ئەمریكا جامی نەتەوەكانی ئەفریقای 2019 لە وڵاتی میسر بەرێوەچوو و لە هەڵبژاردەی میسر پاڵیوراوی یەكەم بوو بۆ بردنەوەی جامەكە بەهۆی ئەوەی كە لە یاریگاكانی خۆی یاری دەكرد و یەكێك لە باشترین یاریزانی جیهانی وەك محەمەد سەلاح سەركردایەتی دەكرد، بەڵام هەڵبژاردەكەیان لەبەرامبەر ئەفریقیای باشوور ڕووبەڕووی شكست بوەوە و بەمەش ماڵئاوای لە پاڵەوانیەتییەكە كردووە و یاریزانی پیشەگەری وڵاتەكەیان (محەمەد سەلاح) بەبێ دەستكەوت پاڵەوانیەتییەكەی جێهێشت.

زۆرترین بینراو