لێدوانێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

لێدوانێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

 

فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ده‌ڵێ، هەڵسوکەوتی نەشیاوی تاکەکەسیی ئەفسەرێکی عێراقی بەرامبەر بە ئاڵای کوردستان لە ملی یەکێک لە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفالدا لە پارێزگای موسەننا کە مایەی نیگەرانییە، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، ده‌شڵێ، سوپاسی پارێزگاری موسەننا دەکه‌ین کە بۆ ئەو ڕووداوە داوای لێبوردنی کردووە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بە ئەفسەرەکە گیراوەتە بەر.

ده‌قی لێدوانێکه‌ی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

هەڵسوکەوتی نەشیاوی تاکەکەسیی ئەفسەرێکی عێراقی بەرامبەر بە ئاڵای کوردستان لە ملی یەکێک لە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفالدا لە پارێزگای موسەننا کە مایەی نیگەرانییە، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

سوپاسی بەڕێز پارێزگاری موسەننا دەکەین کە بۆ ئەو ڕووداوە داوای لێبوردنی کردووە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بە ئەفسەرەکە گیراوەتە بەر، هەروەها سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی هەڵوێستیان لەسەر ئەم کردارە هەبووە.

دووپاتی دەکەینەوە کە هەڵسوکەوتی لەو شێوەیە تێنەگەیشتن و ڕێزنەگرتنە لە دەستووری عێراق و کارێکی تاکەکەسیی ئاوها نابێت ببێتە هۆی گرژی و کاردانەوەی نایاسایی لە هیچ شوێنێک. دەبێ هەمووان گیانی پێکەوەژیان و لێبوردەیی بپارێزن و ڕێز لە دەستوور و مافە دەستوورییەکانی هەموو پێکهاتەکان بگیرێت.

 

فەوزی هەریری

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

31/7/2019

زۆرترین بینراو