لێژنەی پێشمەرگە جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیدانی زیاتر به‌یاسای چاكسازی ده‌كاته‌وه‌

لێژنەی پێشمەرگە جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیدانی زیاتر به‌یاسای چاكسازی ده‌كاته‌وه‌

زاری كرمانجی - بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كاری لیژنه‌كه‌، پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/10/20، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھرۆری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ كۆبووه‌وه‌.
سەرەتای كۆبوونه‌وه‌كه‌ هەموو ئه‌و نوسراو و داواکارییانه‌ی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتوگۆکردنیان لەلایەن لیژنەكه‌وە ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌ ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بەمەبه‌ستی چارەسەركردنیان.
دواتر ئەنجامی سەردانەکانی لیژنەكه‌ بۆ بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی و بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی بۆ ئەندامانی لیژنەكه‌ خرایەڕوو، هه‌روه‌ها جه‌خت كرایه‌وه‌ لەسەر زیاتر گرنگیدان بەیاسای چاکسازی و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی، پەیوەست بەم پرسە هەریەک لەئەندامان و راوێژکارانی لیژنەكه‌ ڕای خۆیان خستەروو.

زۆرترین بینراو