لێڤەرپوول جۆنیۆری ریاڵ مەدریدی دەوێ

لێڤەرپوول جۆنیۆری ریاڵ مەدریدی دەوێ

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردوە كە یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی چاوی لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەكی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا لە مێركاتۆی هاوینەدا.
رۆژنامەی "OK DIARIO"ی ئیسپانی ئاشكرایكردوە، یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی دەیەوێ ڤینیسیۆس جۆنیۆری هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید بەرەو ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە ئەو یاریزانە لاوە بەڕازیلیە بۆتە جێگەی بایەخی پێدانی یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و ئەو راهێنەرە دەیەوێ بە گواستنەوەوی ئەو یاریزانە هێڵی پێشەوەی یانەكەی بەهێز بكات و برەو بە تواناكانی بدات.
جگە لە یانەی لێڤەرپوول جۆنیۆر لە لایەن یانەی پاریس سان جێرمانەوە گرنگی پێدەدرێت و لە هەوڵی ئەوەدان لە مێركاتۆی داهاتوودا ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە و بیكەنە جێگرەوەی نەیمار لە ریزەكانی یانەكەیان.
ئامانجی كلۆپ لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە پێناو ئەوەیە، كە پێشوەختە پلانی هەبێت بۆ ئەوەی هەریەكێك لە سێ هێرشبەری یانەكەی هەوڵی جێهێشتنی لێڤەرپوولیاندا، ڤینیسیۆس جۆنیۆر بكاتە شوێنگرەوەیان.

بیروڕا

زۆرترین بینراو