لەبالیسان ئەنجامی پشکنینی ئەو کەسانەی گومانی ئەوەیان لێدەکرا تووشی کۆڕۆنا بوونە نیگه‌تیڤ بوو

لەبالیسان ئەنجامی پشکنینی ئەو کەسانەی گومانی ئەوەیان لێدەکرا تووشی کۆڕۆنا بوونە نیگه‌تیڤ بوو

محەمەد ئامۆکەیی-زاری کرمانجی: دوای ئەوەی خانەوادەیەکی گەڕەکی کارێزانی هەولێر، دێنە سنووری بالیسان و لە لایەن هاووڵاتیان تیمەکانی تەندروستی ئاگادار دەکرێنەوە دەستبەجێ تیمی تەندروستی دەگاتە لایەن و پشکنینیان بۆدەکات و ئەمڕۆش پشکنینەکان دەرچوون.

فەرهاد عەزیز، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی بالیسان بەزاری کرمانجی راگەیاند" ئاگادارکراینەوە چەند رۆژێک لەمەوبەر خانەوادیەک لە هەولێر هاتونەتە سنوورەکەمان، لەسەر راسپاردەی بەڕێوبەری تەندروستی شەقڵاوە، هەردوو تیمی تەندروستی نەخۆشخانەی بالیسان و هەریر، چوینە ئەو شوێنەی خانەوادەکەی لێیه و تواندرا نمونە (سامپل ) لە ٥ کەس وەربگیرێت و دواتر بنێردرێت بۆ پشکنین بۆ سەنتەری کۆرۆنا لە هەولێر."
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەمڕۆ دوای دەرچونی پشکنینەکان دەرکەوت کەوا هەموویان نێگەتیڤ بون و هیچیان هەلگری ڤایرۆسەکە نەبون.

جێگای ئاماژەبۆکردنە لە سنووری قەزای شەقڵاوە بەسەرجەم ناحیەکانیەوە تاکوو ئێستا هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارنەکراوە، ئەوەش بۆ پابەندی خەڵک و ئەو رێو شوێنانەی لەو دەڤەرە گیراونەتە بەر، بۆیە بەرپرسانی ناوچەکە داوا دەکەن خەڵک زیاتر پابەندی رێنمایەکان بن و بۆ کاری گرنگ نەبێت نێنە دەروە.

زۆرترین بینراو